Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا دەکات

ڕۆژی دووشەممە، ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە زەهرا بێڵ، جێگری کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا و ژەنەراڵ مایکل ڕاوێژکاری باڵای سەربازی ئەمەریکا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا، دوایین سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدراڵی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ئیتیحادی تاوتوێ کرد.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لە ژەنەراڵ مایکڵ، ڕاوێژکاری باڵای سەربازی ئەمەریکا لە کونسڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەها پاڵپشتی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ جێبەجێکردنی یادداشتی ڕێککەوتننامەی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئەمەریکا بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.