Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی UNDP لە عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممە ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٣، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ئۆکی لۆگسمان، سەرۆکی ڕێکخراوی UNDP و شاندی یاوەری کرد.

وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی UNDO و شاندی یاوەری، پیرۆزباییشی لە سەرۆکی رێکخراوەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ خواست.

لە دیدارەکەدا، هەنگاوەکان و هەوڵی ڕێکخراوی ناوبراو لە پڕۆژەکانی پەرەپێدان کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و ڕێکخراوی ناوبراو ئەنجامدراون، تاوتوێ کران ا بەردەوامی کار و هەنگاوەکانیان بە بایەخەوە باسکرا، پشتیوانی حکومەتی هەرێم بۆ کاروبارەکانی رێکخراوەکە دووپاتکرایەوە.

پرسی گۆڕانی کەشوهەوا کە ئێستا پرسێکی جیهانییە و پاڵپشتی پەیمانگەی دادوەری و هەنگاوەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ پێشخستنی ئەم سێکتەرە و رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و هەوڵ و کردارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ چاکسازی تەوەرێکی دیکەت دیدارەکە بوون.