Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکا دەکات

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ـی تەموزی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە جێنیرال پیتەر بەرپرسی جێگری فەرماندەی هێزی هاوبەشی یەکگرتووی ئەمەریکا و شاندی یاوەری کرد.

وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان، جەختکردنەوە لە هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئەمەریکا، لە دیدارەکەدا بە گرنگەوە لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کە واژووکراوە ڕوانرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی نێو یاداشتنامەکە و پشتیوانی حکومەتی هەرێم بۆ هەنگاوەکانی جێبەجێکردن دووپاتکرایەوە.