Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئێران لە ھەولێر دەکات

ڕۆژی دووشەممە ١٠ـی تەمموزی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح،سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، پێشوازی لە نەسروللە رەشنودی کونسوڵی گشتی ئێران لە ھەولێر و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری بازرگانی و کشتوکاڵ و وەبەرھێناندا کرا.

ھەر لە دیدارەکەدا بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە جیاجیاکانی وەبەرھێنان و بازرگانی و کشتوکاڵ و بەجێگەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری جەختی لێکرایەوە.