Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان کۆبووەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ـ حوزەیرانی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە چەندین کونسول و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کرد.

وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان، لە دیدارەکەدا کە هەریەکە لە کونسولی ئەمەریکا و بریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و هۆڵەندا و کۆریای باشور ئامادەییبوون، بیروڕا لە بارەی کار و چالاکیەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و گیروگرفتەکانیان ئاڵوگۆڕکران، نوینەر و کونسولی وڵاتان و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران هاوڕابوون لەسەر پاڵپشتی و هەماهەنگی بەردەوام بۆ ڕێکخراوە ناحکومییەکان و لەم رووەشدا پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بۆ دووپاتکرایەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی کار و چالاکیەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و جەخت کرایەوە لە جێبەجێکردنی کار و چاڵاکییەکانیان لە چوارچیوەی پرنسیپە یاساییەکان.

لای خۆیەوە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سوپاسی کونسلگەری و نوینەران و ڕێکخراوە ناحکومییەکانی کرد کە بەردەوام هەماهەنگ بوونە بۆ کاری پێکەوەیی و هەروەها سوپاسی ڕێکخراوە ناحکومیەکان بۆ گەیاندنی هاوکاری لەمەر ئەو کارو چالاکییە مرۆییانەی ئەنجامی دەدەن.