Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای کۆمپانیای HKN دەکات

ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ حوزەیرانی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران،پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای HKN کرد کە پێکھاتبوون لە راسیل فریمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گشتی کۆمپانیا، ژەنەراڵ جای گارنەر، ڕاوێژکاری باڵای کۆمپانیای HKN و، ستیڤ بەرگەر، بەڕێوەبەری گشتی دارایی کۆمپانیا و سرود موختار بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای HKN لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوا پەرەسەندنەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەسەندکردنی یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەروەها رەنگدانەوەی خواست و داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لەنێو یاسای بودجە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە بواری کەرتی وزەدا تاووتوێ کران .