Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە کونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر کرد

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازیی لە خاتوو ڕۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەریتانیا کرایەوە، پاڵپشتیی حکومەتی بەریتانیا بۆ حکومەتی هەرێم دووپات کرایەوە.

لە دیدارەکەدا گۆرانکارییەکانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و پەسەندکردن و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاووتوێ کران.