Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەولێر کۆدەبێتەوە

ڕۆژی چوارشەممە ١ـی ئاداری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە زەھرا بێڵ، جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەولێر و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و ئەمەریکا کرا، لای خۆیەوە جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا پاڵپشتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشھاتەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ھەرێمی کوردستان و سەردانەکانی شاندی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغدا و بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی دەستور و کارنامەی حکومەتی عێراق بە ئیجابییەوە تاووتوێ کران.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی بەرەوپێشچوون و بەردەوامی ڕێککەوتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی ھەرێم و ئەمەریکا و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێم ئاڵوگۆڕکران.