Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ شاندی پەیمانگەی KDI ـی کۆریای باشور کۆدەبێتەوە

ئەمرۆ یەکشەممە ١٢ـی ئاداری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح ، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندی پەیمانگەی KDIـی کۆریای باشور کرد.

لە دیدارەکەدا ھەماھەنگی و پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی کۆریای باشور و توێژینەوە زانستیەکانی پەیمانگەی KDI و پێشکەشکردنی ھاوکاریەکانییان بۆ پەرەپێدانەکانی سێکتەرەکانی کارەبا و وزە و کشتوکاڵ و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تاووتوێ کران.

لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە بە دیجیتاڵکردنی سیستەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرا بە ھەنگاوێکی ئیجابی زانرا، بەردەوامی و کاری ھەماھەنگی لە نێوان ھەردوولا بە پێویست زانرا، لای خۆیەوە شاندی میوان پێزانینیان ھەبوو بۆ ڕۆڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بوارە جیا جیاکاندا.