Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا کۆدەبێتەوە

ڕۆژی دووشەممە ١٣ـی ئاداری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح ، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە گاریس ستانسفیڵد ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا و شاندی یاوەری کرد.

وێرای بەخێرھێنانی شاندی میوان، لە دیدارەکەدا دوایین گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا و سەردانەکانی شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا تاوتووێ کران.

ھەر لە دیدارەکەدا ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر بەردەوامی ھەماھەنگی لەنێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی دەستور و کارنامەی حکومەتی نوێی عێراق.