Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ شاندێکی کونسلخانەی ئەمەریکا لە ھەولێر کۆدەبێتەوە

ڕۆژی دووشەممە ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی کونسلخانەی ئەمەریکا لە ھەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز ئەحمەد عیماد، جێگری سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باس لە پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا و ھەماھەنگی بەردەوامیدانی پەیوەندیەکان بە گرنگ و بایەخەوە باسی لێوەکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕکرا و ھەردوولا جەختیان لە پەیرەوکردن و جێبەجێکردنی ئەو یاداشتنامەیە کردەوە کە لە نێوان ھەردوولا واژوو کراوە، پاڵپشتی حکومەتی ھەرێم بۆ ھەنگاوەکانی جێبەجێکردن دووپات کرایەوە.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا پرسی یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و چاکسازیەکانی نێو وەزارەتی پێشمەرگە و ئامادەیی و پابەندبوونی حکومەتی ھەرێم بۆ ئەو ھەنگاوانە تەوەرێکی تری دیدارەکەبوون.