Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە ھەولێر دەکات

ڕۆژی پێنج شەممە ٤ـی ئایاری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی له‌‌ ریکاردۆ رۆدریگز، بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە ھەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشھات و بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و عێراق کرا، هەروەها بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی دەستور و کارنامەی تازەی حکومەتی عێراق بۆ گەیشتن بە چارەسەر بە پێویست زانرا.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە باس لە پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا، و ئاماژە درا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەیی تەواوی نیشانداوە و پابەندە بە ڕێکارەکانی ئامادەکاری بۆ ئەوەی پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و یونامی کرا و جەخت کرایەوە لە بەردەوامی پەیوەندی و ھەماھەنگی نێوان ھەردوولا
بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە ھەولێر پاڵپشتیی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق بۆ بە چارەسەر گەیاندنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا.