Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەولێر دەکات

ڕۆژی سێشەممە ٩ـی ئایاری ٢٠٢٣ ، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە زەھرا بێڵ، جێگری کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر بەردەوامی پەیوەندیەکانی ھەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بە سوپاسەوە باس لە ھاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ حکومەتی ھەرێم کرا.

ھەر لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسی ھەرێمی کوردستان و دوایین لێکتێگەیشتنەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و تێپەڕاندنی بودجەی عێراق و پرسی یاسای نەوت و گاز تاووتوێ کران

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران زۆر سوپاسی حکومەتی ئەمریکای کرد لە پالپشتی و پشتیوانی حکومەتی ھەرێم، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی نێوان حکومەتی ھەرێم و ئەمەریکا.