Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی KNOC کۆریای باشور دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ى ئایاری ٢٠٢٣، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران،پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای KNOC کۆریای باشور کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە ڕۆل و کارو چاڵاكیەكانی كۆمپانیای ناوبراو کرا لە رابردوو و دوایین پێشھات و گۆرانکارییەکان و رێکەوتنی تازەی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق کرا، ھەروەھا ھەماھەنگی و بەردەوامبوونی پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی کۆریای باشور بە بایەخەوە باسکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا دا باس لە ڕۆلی کۆریای باشور کرا لە بواری بوژاندنەوە و پەرەپێدانی ئابوری لە ھەرێمی کوردستان پاڵپشتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەماھەنگی کارئاسانی زیاتری کارو چاڵاکیەکانی کۆمپانیاکان و لە کەرتە جیاوازەکاندا جەختی لێکرایەوە.