Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە پارێزەرانی نێودەوڵەتی لە دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە پارێزەران گابریێل مایرۆنی و ڤالانتینا کرد.

وێرای بەخێر ھێنانی شاندی میوان، لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزەرانی نێودەوڵەتی ئەنجام درا.

ھەر لە دیدارەکەدا باس لە پرسی ناساندنی جینۆساید و کیمیبارانی شار و دێھاتەکانی کوردستان و بەدەستھێنان و گەرانەوەی ماف و قەرەبووکردنەوەی بەرکەوتەو زیان لێکەوتوان کرا.

بیروڕا لەبارەی دوایین ھەوڵەکانی پارێزەرە نێودەڵەتیەکان و کار و چالاکیەکانیان ئاڵوگۆرکرا و ھەوڵەکانیان بۆ ئەو پرسە بەرز نرخێنرا.

ھەر لە دیدارەکەدا وێڕای دەستخۆشی لە شاندی میوان، ئامادەی و پشتیوانی حکومەتی ھەرێم نیشاندرا بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی تەواو لەگەل پارێزەرانی نێودەوڵەتی بۆ قەرەبوکردنەوەی زیان لێکەوتوان بە پێویست زانرا، ھەروەھا تیمێک لە دام و دەزگاکانی حکومەتی ھەرێم دروست دەکرێت بۆ پەیوەندی و ھەماھەنگی زیاتر بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکانە.