Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتی روسیا دەکات

ڕۆژی 7ـی ئایاری 2023, د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ماکسیم ڕۆبین، کونسولی گشتی روسیا لە ھەولێر کرد.

ھەر لە دیدارەکە بیروڕا لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی روسیا ئاڵوگۆڕکران و جەخت لە بەردەوامی پەیوەندیەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دوایین پێشھاتە ئابوری و سیاسییەکانی نێو پرۆسەی سیاسی عێراق و دوایین پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی دەستور و کارنامەی تازەی حکومەتی عێراق بیروڕایان لەبارەیەوە ئاڵوگۆرکرا.

پرسی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون