Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی ئێران لە هەولێر دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣،د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە نەسروڵلا رەشنودی، کونسوڵی ئێران لە هەولێر کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا و جەخت لە بەھێزتر کردنی ئەو پەیوەندییانە کرایەوە.

لە ھەمان کاتدا تاوتوێی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و بازرگانی، و کارکردن بۆ بەدواداچوونی کاری کۆمپانیا ئێرانییەکان لە هەرێم بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانیان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو.