Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی زانکۆی سۆران دەکات

ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی زانکۆی سۆرانی کرد، و لە لایەن د.شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو، تیشک خرایە سەر بەرەو پێشچوونی زانکۆکان لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و زانکۆی سۆران بەتایبەت، هاوکات باس لە بەرەوپێشچوونی کەرتی خوێندنی باڵاو زانکۆکە لە ئاستی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە داواکارییەکانی زانکۆی سۆران و پێداویستییەکانی زانکۆ و کێشەو گرفتەکان و ڕێگەچارەکان کرا.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشخستنی پڕۆژەکانی زانکۆکە و زانکۆکانی کوردستان دووپاتکردەوە، و ئاشکرای کرد کە پشتیوانی هەموو جۆرە پلانێکن کە ببێتە هۆی پشخستنی کەرتەکە و زانست لە هەرێمی کوردستاندا.