Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی فەرەنسا دەکات

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە رۆدۆلف ریچارد، کونسوڵی گشتی فەرەنسا و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتی سیاسی و ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و پەیوەندی و گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەربوونی کێشەکان تاووتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامی نێوان حکومەتی هەرێم و گەل و حکومەتی فەرەنسا و جەخت لە بەردەوامبوون و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.