Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئوردن دەکات

ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ تشرینی یەکەمی٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە فوئاد ئەلمەجیدی، کونسوڵی گشتی وڵاتی ئوردنی ئەلھاشمی لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئوردن و بەردەوامیدان بەو پەیوەندییانە بەرز نرخێنرا و جەختی لێکرایەوە.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئابورییەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان کرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی ئەنجامدانی کۆنفرانسی بازرگانی و چەندین کۆنفرانسی تر، بە مەبەستی بەھێزتر کردنی پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئوردن لە بواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دروستکردنی پەیوەندیەکی بەھێز لەم بوارەدا ئاڵوگۆڕ کران.

پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندییەکان لە سێکتەرەکانی بازرگانی و وەبەرھێنان و تەندروستی و کشتوکاڵ جەختی لێکرایەوە و ھەردوولا ھاوڕابوون هەموو کارئاسانییەک بکەن بۆ ھەماھەنگی زیاتر و بەھێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئوردن.