Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران سێ ئۆتۆمبێلی گوللـەنەبڕ دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە

بە پێی فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، کە لە ٢٩ـى ٨ـى ٢٠٢٣ بڵاوی کردووەتەوە، لیژنەى فرۆشتن لە سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سێ ئۆتۆمبێلی جۆرى لاندکرۆزەرى زریپۆش (درع)، لە ڕۆژى دووشەممە، ٢ـی ١٠ـى ٢٠٢٣، لە کاتژمێر ١٢ـى نیوەڕۆ لە هۆڵی یەکى شوبات دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە.

ئەم ئاگادارییە ئەم مەرجانەشی بۆ بەشداریکردن لە زیادکردنەکەدا خستووەتە ڕوو:
- دانانی چەکی پەسندکراو بە بڕی ٢٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دیناری عێراقی.
- ڕسومات و خەرجیی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆى ئەو بەشداربووەى زیادکردنەکەى بۆ دەردەچێت.
- فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان بە شێوەى نەختینە (نەقدی) دەبێت و دینارى عێراقی بەکار دێت.
- دەبێت بەشداربوو مۆڵەتی ڕێگەپێدانی بەکارهێنانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەى هەبێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە.