Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران: بە نییەتی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا هەنگاومان ناوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە پرسی بودجە و کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوا سەردانەکانیان بۆ بەغدا ئەنجامدا، وێرای تێروانین و بیرو بۆچوونەکانی ئەندامانی شاند و وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ڕایگەیاند “دوو هۆکاری سەرەکی هەن کە ئەم دۆخەی خولقاندووە”
یەکەمیان یاسای بوودجە کە لە پەرلەمان دەرچووە گەورەترین زەڕبە بووە له مافە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم قانوونە بەشێوازێک نووسراوە بۆ تۆڵە وەرگرتنەوە لە هەموو مافە دەستووریەکانی کوردستان نوسراوەتەوە .

کاتی خۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەوەی ڕاگەیان کە ئەم یاسایە پڕە لە گیروگرفت لەبەردەم مافە دەستووریەکانی هەرێم

هەروەها ڕاشیگەیاند”ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک نیازپاکیەک بەدەستێکی پڕەوە بە نیەتی ڕێکەوتن بەرەو حکومەتی عێراق هەنگاومان ناو دەستمان کرد بە گفتووگۆکردن”

لە درێژەی گوتەکانیدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم تیشکی خستە سەر دەئەنجامەکان و رایگەیاند “دەرئەنجام بۆمان دەرکەوت کە ڕاستە یاساکە زۆر خەراپە، بەڵام خراپیەکی تریش هەیە ئەویش ئەوەیە کە هۆکاری ئەم بارودۆخەیە ئەویش ئەوەیە کە تێگەیشتنی وەزارەتی دارایی بۆ یاسا خراپەکە زۆر لەم یاسایە خراپترە بۆ جێبەجێ کردنی یاساکە
بۆ بەڵگەش، لەناو یاساکەدا مافی هەرێمی کوردستان ١٦ترلیۆن دینارە هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بڕی
مافی شایستە داراییەکان وەک خۆی نانێرن و رایگەیاند “بەداخەوە لەدوای ئەم ماراسۆنە له گفتووگۆکردن وەزارەتی دارایی عێراق ئەم بڕەی دابەزاندووە بۆ 8ترلیۆن دینار واتە نیوەی ئەم بڕە، ئەمەش بەهیچ شێوەیەک لەگەل ماف و شایستە داراییەکانی ئێمە یەکناگرێتەوە .”
سەبارەت بە پرسی مووچەخۆرانی هەرێم ئەوەشی گوت کە ئەولەویەتی ئێمە دابینکردنی مافی مووچەخۆران بووە، لە هەموو گفتوگۆکانمان تەرکیزمان لەسەر ئەوە کردووە کە مافی مووچە خۆران دابین بکرێت و مافەکانیان لە هەموو کێشەیەک دووربخرێتەوە
بەڵام بەداخەوە حکومەتی عێراق هیچ کات نەچۆتە ژێر باری ئەوەی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات

باسی لەو هەنگاوانەش کرد کە وەک پارێزگا مامەڵە لەگەڵ
هەرێم دەکرێت و بۆچوونی حکومەتی هەرێمی خستە ڕوو ڕایگەیاند “بە کورتی تێگەیشتنی حکومەتی عێراق و خودی یاسای بوودجە بۆ ئەوەیە وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات بگرە زۆر تووندتریش بەڵام ئەوە بەلای ئێمە ڕەتکراوەتەوە “.

د.ئومێد سەباح ئەوەشی ڕاگەیاند “کە لە کۆتا کۆبوونەوەمان لەگەل حکومەتی عێراق تەرکیزمان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت هەموو ماف و شایستە داراییەکانی ئێمە دابین بکرێت و ڕازی نەبووین بە شێوازی قەرز یاخوود شێوازی دیکە، بەڵام ئەم بابەتەی دوێنێ بڕیارێکی تاک لایەنە بووە و هیچ پرس و ڕاوێژ بە ئێمە نەکراوە نە لەسەر ئالیەتی قەرزەکەو نە لەسەر ئەو بڕە پارەیەش کە دیاری کراوە کە بریتیە له 500 ملیار و پێشتریش ئێمە لەسەر ئەو بڕە رازی نەبووین لە گفتووگۆو کۆبوونەوەکانمان، ئەمە کۆی باروو دۆخەکەیە “.

هەروەها ڕایگەیاند “وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زووترین کات هەنگاو دەنێین و کۆبوونەوەی خۆمان دەکەین بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی حکومەت بە ئامادەبوونی هەموو کابینە و هەنگاو و بەرنامەی داهاتووی خۆمان تاوتوێ دەکەین کە چۆن مامەڵه لەگەڵ ئەم بارودۆخە دەکەین “

لە کۆتاییدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دڵنیایی دا هاووڵاتیان و گوتی “دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە هەوڵی جددی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانیان و لەسەرووی هەمووشیانەوە مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم هەرچی لە توانامان بێت درێغی ناکەین”.