Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی یونامی لە هەولێر دەکات

ڕۆژى یەکشەممە 17ی ئەیلوولی 2023، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ڕیکاردو رۆدریگز، بەرپرسی ئۆفیسی یونامی لە هەولێر کرد .

له دیدارەکەدا باس له کارەکانی یونامی کرا و ڕۆڵ و کاریگەری ڕێکخراوەکە لە کوردستان و عێراق بەگشتی بەرز نرخێنرا .

هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە یاوەری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هەروەها شاندی یاوەریان بۆ بەغدا و گرنگیى و لێکەوتەکانی سەردانەکە کرا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دیدار و گفتوگۆکان کرا، کە لە ماوەی سەردانەکەدا بۆ بەغدا ئەنجام دراون بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی کە لە نێوان هەردوولادا هەن، بەتایبەت پەیڕەوکردنی یاسای بوودجەی فیدڕاڵی و جەخت له چارەسەرکردنی گشتگیری ئەم پرسە و یەکلایی کردنەوەی كرايه‌وه‌.