Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی سێشەممە، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣،د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە زەهرە بیڵ، جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە جێگری کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بە مەبەستی ماڵئاوایی کردن لە ئەرکەکەیدا سەردانی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی کردبوو کە هەفتەی داهاتوو کۆتایی بە ئەرکەکانی دەهێنێت.

لە دیدارەکەدا تاووتوێی دوایین پێشهات و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ئیتیحادی کرا.


هەر لە کۆبوونەوەکەدا دەستخۆشی لە کارەکانی حکومەتی هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و وڵاتی ئەمەریکا کرا، لای خۆیەوە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سوپاس و دەستخۆشی لە جێگری کونسوڵی
گشتی ئەمەریکا کرد و ڕۆلی لە بەهێزکردن و هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولادا بەرز نرخاند، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە کاروبارو ئەرکەکانی داهاتوو بۆ خواست.