Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتیى ئەمەریکا دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 17ی ئەیلوولی2023 د.ئومید سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، پێشوازی لە پامێلا هاک جێگری گشتیى کونسوڵی ئەمریکا له هەولێر و شاندی یاوەری کرد .

له دانیشتنەکەدا سەرۆکی دیوان پیرۆزبایی لە خاتوو پامێلا هاک کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک جێگری نوێی کونسوڵی گشتیى ئەمریکا لە هەولێر، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێيه‌کەیدا .

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چەندین تەوەر و بابەت کرا، یەکێک لەوانە دواین سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە یاوەری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هەروەها شاندی یاوەریان بۆ بەغد او گرنگی و لێکەوتەکانی سەردانەکە .

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی یاسای بودجەی عێراق و ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز وە باس لە بەردەوامی پڕۆسەی ڕیفۆرمی هێزەکانی پێشمەرگەو ڕێکخراوە ناحکومیەکان و بەرەوپێشچوونی هاوکاری زیاتری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێکخراوە ناحکومیەکان كرا.
لە بەشێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌کەدا پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئەمریکا باسی لێوه‌ کرا و جەخت لە بەردەوامی و پەرەپێدان و بەرەوپێشچوونی ئەم پەیوەندییە کرایەوە.