Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی UNDP دەکات

ڕۆژی سێشەممە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣،د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومونی وەزیران، پێشوازی لە تیمی هەڵسەنگاندنی سەربەخۆیی ڕێکخراوی UNDPی جیهانی کرد.

دیدارەکە کە بە ئامادەبوونی چەندین ئەندامی ڕێکخراوی UNDP لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهان بەڕێوەچوو، تێیدا تاووتوێی کار و چالاکیەکانی ڕێکخراوی ناوبراو کرا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا دەستخۆشی حکومەتی هەرێم لە کارو چالاکیەکانی ڕێکخراوی UNDPی کرا ، بە سوپاسەوە باس لەو هەماهەنگی و هاوکارییە مرۆیی و مەعنەویەکانیان کرا کە ڕێکخراوەکە ئەنجامیداوە بە تایبەت لە پرسی ڕووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و هەروەها ڕۆلی دیاریان لە کردنەوەی خولەکان و بەهێزکردن و خولی پێگەیاندنی دادوەری،

لە کۆبوونەوەکەدا شاندی میوان سەرنج و تێروانینی خۆیان بۆ کارو چالاکیەکانی ڕابردوو خستەڕوو ،داوایان کرد کە پێشنیار و تێروانینی حکومەتی هەرێم بۆ ڕێکخراوەکەیان و کاروبارەکانیان لە داهاتوو گرنگە و ، لای خۆیەوە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وێرای دەستخۆشی پێشنیار و تێروانینی حکومەتی هەرێمی بۆ کاروبارەکانیان خستەڕوو.