Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆپی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1 شوباتی 2024، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شەین کڵۆنیگەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆپی هەولێر کرد.
 لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری کار و چالاکییەکانی کێڵگەنەوتییەکان ئاڵوگۆڕ کران و ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوا سەردان و گفتوگۆکانی شاندی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغدا و بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا و هەمواری یاسای بودجەی ئیتیحادی و پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرا.