Skip to the content

هەواڵەکان

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و نوێنەری UNDP ڕۆڵی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیان تاووتوێ کرد

ڕۆژى دووشەممە، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە نوێنەری هەمیشەیيی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) لە عێراق كرد.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و (WFP) مێزگەردێکیان لەبارەی خاوه‌نپێداويستيى تايبه‌ت و ئاسایشی کۆمەڵایەتی ڕێکخست

ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بە هاوبەشی لەگەڵ پرۆگرامی خۆراکی نێودەوڵەتی، مێزگردێکی تایبەتیان بە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ماف و ئیمتیازاتەکانی خاوەنپێداویستيی تایبەت، لە چوارچێوەی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ (٢٠٢١-٢٠٢٥) ڕێکخست.

تووشبوانی ماددەی هۆشبەر لە شەش سەنتەری تایبەتمەند شیاندنەوەیان بۆ دەکرێت

ڕۆژی دووشەممە 30ی حوزەیران، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان، نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی نەرویجی، دیداری 'ئالوودە بوو نەخۆشە تۆمەتبار نییە" ڕێکخرا.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان: پەرەپێدانی هەماهەنگی لەگەڵ میرنشینی عەرەبيی یەکگرتوو هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ پەرەوپێشچوونی لایەنی ئابووری و کاری مرۆیی لە هەرێمی کوردستان

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە شێخە بەشیر، هەڵسورێنەری کاروباری کونسولخانەی گشتيی ئیمارات لە هەولێر کرد و باسيان له‌ په‌يوه‌ندييه‌ مێژووييه‌كانى هه‌ردوولا كرد.

کونسوڵی گشتیی ژاپۆن: پابەندبوونی هەرێم بە ڕاسپاردەکان هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ شەفافیەت

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دکتۆر دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە هیتۆشی ئیشیزوکا، کونسوڵی گشتیی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان کرد و تاوتوێی میکانیزمەکانی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ژاپۆن و بەهێزکردنی پشتیوانییەکانیان بۆ هەرێم کرا.