Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتى خوێندنى باڵا ستراتیژى بەرەنگاربوونەوەى ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان دادەڕێژێت

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ستراتیژێک بۆ ڕۆڵى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە بەرەنگاربوونەوەى ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان و بڵاوکردنەوەى هۆشیارى لەناو کۆمەڵگە و زیانەکانى، دادەڕێژێت.

بەریتانیا پرۆژە زانستییەکانى لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى فراوانتر دەکات

لەبوارى زانستى و پەرەپێدانى تواناکان و خوێندنى باڵا، وەزارەت (٦١) یاداشتنـامەى لێـک تێگـەیشتن و (٤٩) پرۆژەى زانسـتى هاوبـەشى جـۆراو جۆرى لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى وڵاتى بەریتانیا هەیە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا گشتاندنێک بۆ دەرچوانی بەشەکانی پزیشـکی و تەندروسـتی کە دانیشتوی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن دەردەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دەرچوانی بەشەکانی پزیشـکی و تەندروسـتی کە دانیشتوی  دەرەوەی ئیدارەی کوردستانن گشتاندنێک ئاراستەى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان دەکات.

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا یەکەم کۆبونەوەى لە ساڵى نوێ ئەنجامدا

بەسەرپەرشتى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەنجومەنى وەزارەت یەکەمین کۆبونەوەى ئاسایی خۆى لە ساڵى نوێ ئەنجامداو تیایدا پلان و بەرنامەى وەزارەت بۆ ساڵى نوێ و پرۆژە ئەکادیمییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

چوارەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتى زانستی كۆلیجی پزیشكی گشتى بەڕێوەچوو

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: توێژینەوەكان نابێت تەنیا لە پێناوی بڵاوكردنەوە و بە دەستهێنانی (ئیمپاكت فاكتەر و سایتەیشن) بێت، بەڵكو دەبێت ئاكامەكانی توێژینەوە زانستییەكان گرفتی كۆمەڵگەكەمان چارەسەر بكەن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا خولێکى راهێنان بۆ مامۆستایانى سەنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان دەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە هاوکارى دامەزراوەى (Imperial English UK)، خولێکى راهێنانى دوو رۆژەى بۆ بەڕێوەبەرو مامۆستایانى سێنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان تایبەت بە خولەکانى زمانى ئینگلیزى ئەنجامدا.