Skip to the content

بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان

وەزارەتى خوێندنى باڵا: خوازیارین زانکۆی هەڵەبجە ببێتە ناسنامە و شووناسی ئەکادیمی کوردستان

دووەمین ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی 2020 – 2021 بەڕێوەچوو و تیایدا نوێنەرى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: خوازیارین زانکۆی هەڵەبجە ببێتە ناسنامە و شووناسی ئەکادیمی کوردستان.

خوێندکارانى زانکۆکانى کوردستان، بەشدارى پێشبڕکێى (ICT) لەسەر ئاستى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جیهان دەکەن

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پێشوازیکرد لە ژمارەیەک خوێندکار و قوتابی زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، کە وابڕیارە لەچەند Vۆژى داهاتوو بەشدارى بکەن لە پێنجەمین پێشبڕکێى ساڵانەى تەکنەلۆجیا و گەیاندن و زانیارى (ICT) .

وەفدێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەگەڵ کونسوڵى میسر لە هەولێر کۆبۆوە

بە مەبەستى پتەوکردنى هاوکارى و هەماهەنگى لە نێوان زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و وڵاتى میسر و ئامادەکارى بۆ کردنەوەى بەشى زمانى کوردى لە زانکۆى ئەسکەندەرییە، بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا سەردانى کونسوڵخانەى میسر لە شارى هەولێر دەکات.

هەردوو وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە عێراق و هەرێمى کوردستان نەخشەڕێى پێکەوە کارکردنیان دادەڕێژن

بۆ تاوتوێکردن و دیاریکردنى کێشەو گرفتە هاوبەشەکانى نێوانیان و، داڕشتنى نەخشەڕێى پێکەوەکارکردنیان، بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراقى سەردانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کوردستانى کرد.

د.سەباح ئیبراهیم: وەزارەتى خوێندنى باڵا پشتیوانیى ئاڵوگۆڕى مەعریفى و پەرەپێدانى پەیوەندى نێوان زانکۆکان دەکات

ڕاوێژکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: وەزارەتەکەمان بەهەمو جۆرێک پشتیوانى ئاڵوگۆڕى مەعریفى و پەرەپێدانى پەیوەندى نێوان زانکۆکان دەکات، بەتایبەت لەگەڵ زانکۆ ڕەسەن و ئاستبەرزەکانى جیهان

وەزارەتى خوێندنى باڵا هەوڵ بۆ دامەزراندنى (جین بانک) بۆ دۆکومێنتکردنی داتاو زانیاری كەسوكاری جینۆسایدكراوان دەدات

وەزارەتی خوێندنی باڵا کار دەکات بۆ دامەزراندن و دروستکردنی (جین بانک) بۆ دەستکەوتن و دۆکومێنتکردنی داتا و زانیاری  كەس و كاری سەربەرزی جینۆساید كراوان، بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستدا بەراورد بکرێت بە (DNA)ى پڕۆفایلی ئەو کەسانەی کە جینۆسایدکراون.

یاداشتى لێکتێگەیشتن بۆ کردنەوەى بەشى (بەڵگەکانى تاوان) ئیمزاکرا

وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند: کردنەوەى بەشى (بەڵگەکانى تاوان) هەوڵێکە بۆ خزمەتکردن بە ڕەوتى لێکۆڵینەوەکان و ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى زانستى و ئەکادیمى لە تاوانەکان بۆ گەیشتن بە سەرچاوەى تاوانەکان.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: جێبەجێکردنى بۆلۆنیا پرۆسێس زانکۆکان لە ڕەهەندی لۆکاڵییەوە بەرەو کرانەوەى زیاتر دەبات

وەزارەتى خوێندنى باڵا لە ڕێگەى لێژنەیەکەوە کاردەکات بۆ پەرەپێدان و یەکخستنى پرۆسەى جێبەجێکردنى بۆلۆنیا پرۆسێس و پەرەپێدانى پرۆگرامەکانى خوێندن لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.

وەزيرى خوێندنى باڵا : بۆ ڕیفۆرمى خوێندنى تەکنیکى سوود لە ئەزموونى زانکۆکانى ئەڵمانیا وەردەگرین

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ستراتیجیەتی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی لە هەرێمی کوردستان دادەڕێژێتەوە