Skip to the content

کار و چالاکییەکان

بە بەشداریى وەزیرى خوێندنى باڵا، ڕێوڕەسمی ڕۆژی كۆلێجی پزیشكی ددانى زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: هیوام وایە هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە بۆ ئەوەی زانکۆیەکی حکومی تایبەتمەند بە بوارەکانی خوێندنی پزیشکی لە شاری سلێمانی دابمەزرێنین.

بە بەشداریی وەزیرى خوێندنى باڵا، سەرى ساڵى نوێى چینى لە هەولێر بەرز ڕاگیرا

فیستیڤاڵى سەرى ساڵى نوێى چینى کە لەلایەن بەشى زمانى چینى لە زانکۆى سەڵاحەددین ڕێکخرابو بەڕێوە چوو.

کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و بەغدا بەڕێوەچوو

بۆ تاوتوێکردنی چەند بابەتێکى زانستی، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و بەغدا بەڕێوەچوو

سەرۆکى نوێى زانکۆى سەڵاحەدین دەستبەکار بوو

بە ئامادەبونى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە ڕێوڕەسمێکدا د. کامەران یونس، وەک سەرۆکى نوێى زانکۆى سەڵاحەدین دەستبەکاربوو

بە بەشداریى وەزیرى خوێندنى باڵا، ئەنجوومەنى سکرتاریەتى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان کۆبۆوە

وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند: چوارچێوەى پلانى ستراتیژى کارى وەزارەت بریتییە لە پەرەپێدان و فراوانکردنى مەوداى خوێندنى تەکنیکى و پیشەیی (TVET).

بۆ تاوتوێکردنى ڕێنماییەکانى ماستەر و دکتۆرا، ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆبۆوە

لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پلانى کارکردنى ئەمساڵ بۆ پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵا و قۆناغەکانى ئامادەکردنى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) تاوتوێ کرا.

وۆرکشۆپى سەرکردایەتی لە پەروەردە و خوێندنى باڵا بەڕێوەچوو

بە ئامانجى هەماهەنگى و هاوکارى دامەزراوەکان و پەرەپێدانى تواناکان و ڕاهێنانى ستافى ئەکادیمى و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستی دامەزراوەکان، وۆرکشۆپى سەرکردایەتی لە پەروەردە و خوێندنى باڵا بەڕێوەچوو. 

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا (15) پۆست له‌ زانكۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک ڕاده‌گه‌یەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پانزە‌ پۆست بۆ جارى یەکەم لە زانکۆى پۆلیتەکنیکی دهۆک ڕادەگەیەنێت

وەزیرى خوێندنى باڵا سوپاس و دەستخۆشى ئاراستەى مامۆستایەکى زانکۆ دەکات

لە نێو ٢٦٥ بەشداربوو لە جیهان، ٧ بەشداربوو سکۆلەرشیپ بەدەستدەهێنن، یەکێکیان مامۆستایەکى زانکۆکانى کوردستانە.

وەزیرى خوێندنى باڵا: بۆ پەرەپێدانى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى، سوود لە ئەزموونى زانکۆکانى ئێران وەردەگرین

وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند: پەیوەندییە زانستییەکانمان لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانى ئێران لە ئاستێکى باشدایە و دەمانەوێت بۆ ڕیفۆرم لە خوێندنى تەکنیکى و پیشەیى سوود لە ئەزموونى زانکۆکانى ئێران وەربگرین.