Skip to the content

زانیاری

لەم پەڕەیە ئەم زانیارییانە بەدەستدێنیت:

زانیاری بۆ گەشتیاران

بە مەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان:

  • نیشتەجێبوو یان ئەو گەشتیارانەی کە دێنە ھەرێمی کوردستان، پێویستە یان پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جۆری (PCR) بەر لە ٤٨ کاتژمێر بەر لە ھاتنیان ئەنجام بدەن، یاخود لە کاتی گەیشتنیان بۆ فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان پشکنینەکەیان بۆ ئەنجام دەدرێت و تێچوویەکەی دەکەوێتە سەرشانی خۆیان.
  • پێویستە سەرجەم نیشتەجێبوو یان گەشتیارە ھاتووەکان بەڵێننامەیەک پڕبکەنەوە کە بۆ ماوەی ١٤ رۆژ خۆیان کەرەنتین بکەن، لە دوای گەیشتنیان بۆ ھەرێمی کوردستان.
  • ئەگەر پێگیر نەبن بەو بەڵێننامەیە بە بڕی (١،٠٠٠،٠٠٠) یەك ملیون دینار پێبژاردن دەدەن، و ئەگەر پشكنینیان پوزەتیڤ دەرچوو و كەسی تریان تووش كرد ئەوا سەرجەم تێچووی چارەسەری ئەو كەسانە لەسەر ئەركی ئەوان دەبێت، زێدەباری ئەو رێكاره یاساییانەی كە بەرامبەریان دەگیرێنەبەر بە پێی هەر دوو ماددەی (٣٦٨-٣٦٩) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو.
  • ھەریەک لە شاندی فەرمی، خاوەنکار و ئەو گەشتیارانەی بۆ ماوەیەکی کورت دێنە کوردستان، ئەم خاڵەی سەرەوە (خۆ کەرەنتینکردن بۆ ماوەی ١٤ رۆژ) نایانگرێتەوە.

زانیاری بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان

هاووڵاتیانی نیشتەجێی هەرێمی كوردستان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان گشت رێنماییەکانی سەرەوەیان بەسەرا جێبەجێ دەکرێت پێش ئەوەی مۆڵەتی هاتنە ژوورەوەیان بۆ ناو هەرێمی کوردستان پێبدرێت.

ئەم هەنگاوانە دەگیرێنەبەر بۆ پاراستنی تەندروستی خۆت و گەشتیارانی تر و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.