Skip to the content

هەندێک زانیاری دەربارەی ڤاکسینی کۆرۆنا

سوودی ڤاکسین

کوتان ئامرازێکی ئاسان و کاریگەرە بۆ بەرگریکردن لە نەخۆشی ، ئەم کردارە بەرگری لەش بە هێز دەکات و وا لە لەش دەکات کە بەرگری لە خۆی بکات لە هەندێک نەخۆشی گوازراوە لە ڕێگەی مەشق کردن بە کۆئەندامی بەرگری لەش بۆ دروستکردنی دژە تەنەکان ، وە لەبەر ئەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێرایی تەشەنەی کردووە و زۆربەی هاوڵاتیان تووشبوون بەم نەخۆشیە ، بۆیە گرنگی ئەم ڤاکسینە لەوە دەردەکەوێت کەوا ڕێگە دەدات بە لەش بۆ بەرەو پێشچوونی کۆئەندامی بەرگری لەش بۆ ناسینەوەی ئەو نەخۆشیە بەشێوەیەکی تەندروست وە گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی قۆناغ بە قۆناغ.

 

ڤاکسین بە چ شێوەیەک کار دەکات

ڤاکسینەکان مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆس کەم دەکاتەوە لە ڕێگەی کار کردن لە سەر کۆئەندامی بەرگری لەش بۆیە لە کاتی وەرگرتنی ڤاکسین لەشی مرۆڤ کاردانەوەی دەبێت بەم شێوازانەی خوارەوە:

  • ناسینەوەی ڤایرۆسەکە لە کاتی چوونە ژوورەوەی بۆ ناو لەشی مرۆڤ
  • دروستبوونی دژە تەنەکان ( کە پێکهاتووە لە ئەو پرۆتینانەی کە کۆئەندامی بەرگری لەش بەرهەمیان دەهێنێت بە شێوەیەکی سروشتی بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە
  • بەبیرهێنانەوەی نەخۆشیەکە وە چۆنیەتی بەڕەنگاربوونەوەی لە ئاییندەدا

بۆیە ڤاکسین ئامرازێکی باش و زیرەکە وە بە بەکارهێنانی تەنها یەک ژەم لە ڤاکسین دەبێتە هۆی دروستبوونی وەڵامدانەوەیەکی باش لە بەرگری لەش بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیەکە، بۆیە بەبێ ئەوەی کەسەکە تووشی نەخۆشیەکە ببێت و چارەسەر بکرێت ڤاکسین دەبێتە جێگرەوەی ئەو پرۆسەیە.

بۆ دەبێت ڤاکسین وەربگرین؟

لە بەر دوو هۆکار:

  • بۆ پارێزگاری خۆمان لە نەخۆشی
  • بارێزگاری لە کەسانی دەوروپشتمان لە نەخۆشی

بۆیە بە بێ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ژیانمان لە مەترسی دایە.

ڤاکسینی کۆرۆنا ئەم چین و توێژانەی خوارەوە دەگرێتەوە بەگوێرەی قۆناغەکان

قۆناغی یەکەم

  • کارمەندی تەندروستی
  • هێزە ئەمنیەکان 
  • هاوڵاتیان ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ٦٥ ساڵە یان خاوەن پیشەیەکن کە زۆرترین ئەگریان هەیە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکە
  • ئەو کەسانە کە کێشیان زۆرە
  • ئەو کەسانەی کە بەرگری لەشیان لاوازە بۆ نموونە ئەوانەی کەوا ئەندامێکیان بۆ چاندراوە یان ئەوانەی کە چارەسەر وەردەگرن کە بەرگری لەش کەم دەکاتەوە
  • ئەوانەی کە دوو یان زیاتر لە نەخۆشیە درێژخایەنەکانیان هەیە وەکو ڕەبوو، شەکرە، نەخۆشیەکانی گورچیلە، نەخۆشیەکانی دڵ لەوانە نەخۆشیەکانی بۆڕیەکانی دڵ، نەخۆشی گیرانی بۆڕیەکانی هەناسە وە ئەو کەسانەی کە پێشان تووشی مەیینی خوێن بوون لە ناو مێشکدا

ئەو کەسانەی کە دەکرێنە ئامانج لە قۆناغی دووەم

  • ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەرووی ٥٠ ساڵەوەیە 
  • ئەوانەی کە یەکێک لەم نەخۆشیە درێژخایەنەیان هەیە: ڕەبوو، شەکرە، نەخۆشیەکانی گورچیلەی درێژخایەن، نەخۆشی دڵی درێژخایەن، نەخۆشی گیرانی بۆڕیەکانی هەوا ، نەخۆشی شێرپەنجەی کارا لە گەڵ ئەوانەی کە کێشی لەشیان زۆرە

ئەو کەسانەی کە دەکرێنە ئامانج بۆ قۆناغی سێیەم

  • هەموو ئەو هاوڵاتیانەی کە ئارەزووی وەرگرتنی ڤاکسینیان هەیە

تا چەند ڤاکسینەکانی کۆرۆنا سەلامەتن

ئەم ڤاکسینانە سەلامەتن لەبەر ئەوەی هەموو قۆناغەکانی بڕیوە بەشێوەیەکی کاریگەر ، وە بوونە هۆی دروستبوونی وەڵامدانەوەیەکی باش لە بەرگری لەش وە دروستبوونی دژە تەنەکان بە شێوەیەکی بەردەوام ، بەشێوەیەکی گشتی کاریگەرە لاوەکیەکان زۆر کەمن وە بەشێوەیەکی کاتییە (بۆنموونە هەوکردنی شوێنی لێدانی ڤاکسین ، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بە سووکی وە سەرئێشە).

هەموو ڤاکسینێک کە ڕێگە پێدراوە بەشێوەیەکی چڕ دەبێت بە قۆناغەکانی پەسەند کردن تێپەڕ ببێت پێش پێدانی رازیبوون لە سەر بەکارهێنانی، وە بەشێوەیەکی ڕێک و بەردەوام پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت، وە لە هەمان کاتتدا زاناکان بە بەرداوامی ئەو زانیاریان وەردەگرن لە سەرچاوەی جیاوازەوە بۆ دۆزینەوەی هەر نیشانەیەک کە زیانی تەندروستی هەبێت.

لە بیرت بێت باشتر وایە خۆمان بپارێزین لە نەخۆشی کۆرۆنا لەوەی کە تووش ببین و پاشان چارەسەر وەربگرین.

ئایا هیچ کاریگەریکی لاوەکی هەیە لە کاتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا؟

ئەو کاریگەرە لاوەکیانەی کە ڕوو دەدەن پاش وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا تەنها هەندێک نیشانەی سووکن وەکو سووربوونەوەی شوێنی لێدانی ڤاکسینەکە ، یان بەرزبوونەوەیەکی سووک لە پلەی گەرمی.

ئەوکاریگەرە لاوەکیانەی کە باون:

  • هەستکردن بە بێ تاقەتی و سەر ئێشە
  • ئازار لە شوێنی لێدانی ڤاکسینەکە
  • ئازار لە ماسولکەکان وە هەستکردن بە نائارامی
  • بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش وە لەرز

چۆن مامەڵە بکەین لە گەڵ ئەم نیشانانە بۆ کەمکردنەوەیان

  • وەرگرتنی پاراسیتۆل بۆ کەمکردنەوەی سەرئێشە و ئازاری ماسولکەکان و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و هەستکردن بە بێ تاقەتی
  • دانانی پارچە پەڕۆیەکی سارد لە سەر شوێنی لێدانی ڤاکسینەکە بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازار و سووربوونەوە
  • چاودێری کاریگەرە لاوەکیەکان وە لە کاتی ڕوودانی هەر نیشانەیەک کە جێی مەترسی بێت پێویستە پەیوەندی بکەیت بە پێشکەشکاری خزمەتگوزاریە تەندروستیەکە

هەندێک ڕێنوێنی پێش وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا

  • پێویستە پزیشک ئاگادار بکرێتەوە لە بوونی هەر نەخۆشیەک پێش وەرگرتنی ڤاکسین (وەکو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش) یان هەر نیشانەیەکی تر کە ڕێگە بدات بە پێدانی ڤاکسینەکە
  • ئاگادارکردنەوەی پزیشک لە سەر بوونی نەخۆشی درێژخایەن (وەکو نەخۆشی شەکرە ، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و رەبوو ...تا دوایی) وە تا چ ئاستێک نەخۆشەکە کۆنتڕۆلی نەخۆشیەکەی کردووە وە جۆری ئەو چارەسەرانەی کە وەری دەگرێت لە کاتی ئێستادا
  • ئاگادارکردنەوەی پزیشک لە ڕوودانی هەر کاردانەوەیەک لە کاتی وەرگرتنی ڤاکسینەکانی تر لە پێشوودا

 

شێوازی وەرگرتنی ڤاکسین و ژمارەی ژەمەکان

ڤاکسینەکە لە ڕێگای ماسولکەوە وەردەگیرێت بە دوو ژەم سێ هەفتە لە نێوانیان.

پاش وەرگرتنی ڤاکسینەکە:
  • چاودێری دەرکەوتنی هەر کاریگەرێکی لاوەکی وە تۆمارکردنیان دەست بەجێ لە کاتی دەرکەوتنی بۆ ماوەی ٧ رۆژ پاش وەرگرتنی ڤاکسین
  • چاودێری کەسی وەرگر بۆ خۆی لە کاتی ڕوودانی هەر ناڕه‌حەتیەک یان کێشەیەکی تەندروستی بۆ ماوەی سێ هەفتە پاش وەرگرتنی ڤاکسین
  • پەیڕەوکردنی شێوازێکی تەندروست بۆ ژیان وە دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ بۆ پتەوکردنی بەرگری لەش وەکو خواردنی تەندروست و خواردنەوەی ڕێژەیەکی باش لە شلەمەنی بەتایبەتی ئاو وە نوستن بۆ ماوەیەکی تەواو