Skip to the content

هەواڵەکان

سەفین دزەیى پێشوازیى لە کونسوڵى گشتىی کۆمارى ڕووسیای فیدراڵ لە هەرێمى کوردستان کرد

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندنە سیاسییەکان و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە هەرێم کرا و تیشک خرایە سەر پرس و بابەتەکانی جێبایەخی هەردوولا.

سەفین دزەیی پێشوازى لە شاندێکى کۆمەڵەى مانگى سوورى عێراقی کرد

لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی میوان پوختەیەکى لەسەر کارو چالاکى و بەرنامەکانیان لە هەرێمى کوردستان پێشکەش کرد و، هەروەها سەفین دزەیی، وێڕاى سوپاس و دەستخۆشى باسى لەو رووداوو نەهامەتیانە کرد کە بەسەر گەلى کوردستان و گەلانى ناوچەکەدا هاتووە جا سرووشتى بن یان دەستکرد.

هەرێمی کوردستان و هەنگاریا پەیوەندییەکانیان بەهێزتر بووە

باسکردن لە هەنگاوەکانى بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان لە سەر ئاستە جیاوازەکانى ئابوورى و کولتوورى و زانستى، تەوەرێکى کۆبوونەوەکە بوو.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازیی لە بەرپرسى کۆمیتەى خاچى سوورى نێودەوڵەتى کرد

بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، سوپاسی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد بۆ کار و چالاکییەکانیان و هەروەها بۆختەیەکی لەسەر بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەت لەگەڵ پاولۆ فۆنتانى نوێنەری یونسیکۆ لە عێراق کۆ بووەوە

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەت لەگەڵ پاولۆ فۆنتانى نوێنەری یونسیکۆ لە عێراق کۆ بووەوە

سەفین دزەیی پێشوازیی لە بەرپرسی کاتیی نووسینگەى باڵیۆزخانەى کەنەدا کرد

لە دیدارەکەدا بەرپرسی فەرمانگە هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکانى خواست و پشتگیرى و هەماهەنگیى تەواوى فەرمانگەى دووپات کردەوە، هاوکات تیشک خرایە سەر پەیوەندیى دوولایەنەى نێوان هەرێمی کوردستان و کەنەدا و جەخت لە پتەوکردنى ئەو پەیوەندییانە کرایەوە. 

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا

لە کۆبوونەوەکاندا باس لە هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌ نێوان داموده‌زگاكانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵ كرا و تاووتوێی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرا.

کونسوڵى گشتیی فەرەنسا بۆ دواجار سەردانی فەرمانگەى پەیوەندییەکانی دەرەوەى کرد

ڕۆژى چوارشەممە، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازیی لە ئۆلیڤیێ دیکۆتینى، کونسوڵى گشتیی فەرەنسا لە هەرێمى کوردستان کرد کە بە بۆنەى کۆتاییهاتنى ئەرکەکەی و ماڵئاواییکردن سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کردبوو.