کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ سڤین کراوسپی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا بە وەکالەت باس لە چەند پرسێکى پەیوەست بە پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا هەڵبژاردنى عیراق و گرینگی ڕێککەوتننامەی شەنگال و پرسی سیاسی و میکانیزمى پەرەپێدانى پەیوەندییە ئابووریەکان کرا.
هەواڵەکان
جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە قایمقامى چەمچەماڵ کرد
ئەمرۆ 14ی کانونی دووەم(یەنایەر)2021 دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە ڕەمەک ڕەمەزان قایمقامى قەزاى چەمچەماڵ و وەفدێى هاوڕێى کرد.
جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی لە وەفدێکى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین کرد
جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی لە (د.دیار ئیبراهیم) بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین لە وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەفدێکى یاوەرى کرد.
گۆڤاری فۆکەسی ئەڵمانی داوای لێبوردن لە دڵشاد بارزانی نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کودستان لە ئەڵمانیا دەکات
لە نوێترین ژمارەیدا گۆڤاری فۆکۆسی ئەڵمانی، سەبارەت بە بابەتێکی کە تێیدا هێرشکراوەتە سەر دڵشاد بارزانی و ماڵباتی بارزانی و تۆمەتبارکراون بە تێوەگلان لە ژمارەیەک رووداوی هاتوچۆی گوماناوی لە عێراق و ئەڵمانیا، داوای لێبوردن دەکات و بابەتەکە دەکشێنێتەوە.
جێگری بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کۆبۆوە
دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانى پارێزگاى سلێمانى کرد و لەلایەن د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لێکرا.