Skip to the content

هەواڵەکان

کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بانگهێشتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت کرا

بە مەبەستی گەیاندنی ناڕەزایی حکومەتی هەرێم بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، بانگهێشتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کرا و هەڵوێست و ناڕەزاییەکانی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستانی ئاراستە کرا.

سەفین دزەیى پێشوازى لە باڵیۆزى نوێى نەرویج لە عێراق و ئەردەن کرد

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزى نوێی شانشینى نەرویج لە عێراق و ئەردەن ، هەماهەنگى و پەرەپێدانى زیاتری پەیوەندییەکان لە نێوان هەردوولادا گفتوگۆی لەبارەوە کرا .

سەفین دزەیی پێشوازی لە باڵیۆزی فلیپین لە عێراق کرد

باڵیۆزی فلیپین خۆشحاڵى خۆى بە سەردانى کردنى هەرێمى کوردستان دەربڕى و هیواى خواست پەرەى زیاتر بە پەیوەندییە دوولایەنەکان بدرێت

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی نەمسا کرد

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی نەمسا كۆبۆوه‌ و باسیان لە دووایین پێشهاتی سیاسی ناوچە و پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق كرد

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازیی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتى ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان کرد

سەفین دزەیی سوپاسی هاوکارییەکانی یەکێتی ئەورووپای بۆ هەرێم کرد و هیوای خواست کە زیاتر پەرە بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بدەن

له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌رۆكی حكومه‌ت، ته‌رمی نۆ كۆچبه‌ر ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان

بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسی دۆزینەوەی چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی کە لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی سێ بەلەم لە نزیک دوورگەکانی یۆنان و گەڕاندنەوەی ٩ تەرم، شاندێکی فەرمانگە سەردانی وەزارەتی کاروباری پەنابەر و کۆچبەرانی کۆماری یۆنانی کرد.

وەزیرى دەرەوەى کۆمارى لیتوانیا سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کرد

وەزیرى دەرەوەى لیتوانیا هیواى خواست ئەم سەردانە دەرفەتێک بێت بۆ زیاتر پتەوکردنى پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمى کوردستان

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازیى لە بەرپرسی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنووری لە عێراق کرد

بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە  ئامادەیى خۆی نیشاندا بۆ هاوکارى و هەماهەنگى زیاتر لەگەڵ ڕێکخراوی پزیشکانی  بێسنوور لە عێراقدا

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە جاک مۆرگان, بەرپرسی تازەی ڕێکخراوی MAG و شاندی یاوەری کرد.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە جاک مۆرگان, بەرپرسی تازەی ڕێکخراوی MAG و شاندی یاوەری کرد.