حکومەتى هەرێمى کوردستان لەم کابینەیەدا بڕیارى لەسەر ڕێکخستنەوەى باج لە هەرێم دا و لەسەر ئەم بنەمایە بلەڕێوەبەرایەتى گشتیی باجەکان چالاک‌تر بووەوە، ئابوری‌ناسان پێیان وایە کە باج کۆڵەگەیەکى سەرەکى و بنەڕەتى گەشەى ئابوورى و بنیاتنانى ژێرخان و زیاترکردنى خزمەتگوزارییەکان و ڕێگرییە لە بەرزبوونەوەى نرخ و هەڵاوسان و کورتهێنانى بووجە، بەو مەرجەى کۆمپانیا و خاوەن کار و پیشە و هاووڵاتیان پێوەى پابەند بن.
هەواڵەکان
![](/media/7293/whatsapp-image-2021-08-09-at-113156-am.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132729725070000000)
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی بووینه‌ته‌وه و چاكسازیمان ئه‌نجام داوه
له دوو ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێك بووه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی چاكسازیی گه‌وره‌ی له بوارى کارگێڕی ئه‌نجام داوه، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌نجامدانی چاكسازیی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین له هه‌موو وهزرهتهكان ده‌گرێته‌وه.
![](/media/7207/whatsapp-image-2021-08-01-at-12734-pm-1.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132722873650000000)
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار: لەم کابینەیەدا زیاتر لە ٥٠٠ پڕۆژە به گوژمه‌ی ٣ ترلیۆن و ٣٤٠ ملیار دینار جێبەجێ دەکەین
له دوو ساڵی ڕابردوو، هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی قووڕسدا تێپه‌ڕیوه. هاتنى پەتاى کۆڤید ـ ١٩ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و نه‌ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر کەمى خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌بوو، به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌م پابه‌ند بوو به‌و به‌ڵێنانه‌ی به هاووڵاتییانی دابوو، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی. وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزار، یه‌كێكه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كار و پڕۆژە و چاكسازییەکانی به‌رده‌وام بوون