Skip to the content

هەواڵەکان

بەنداوی بەستۆڕە توانای گلدانەوەی 20 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە و 95% ی کارەکانی تەواو بووە

بەنداوی بەستۆڕە کەوتووەتە سنووری پارێزگای هەولێر، بە گوژمەی 23 ملیار دینار، پرۆژەکە جێ بەجێ دەکرێت و ڕاددەی جێبەجێبوونی كارەكانی گەیشتووەتە 95%.

کابینەی نۆیەم بەنداوی شەوگێڕی تەواو کرد کە توانای گلدانەوەی 2 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە

بەنداوی شەوگێڕ، دەكەوێتە سنووری شارۆچكەی كۆیە، بە گوژمەی 5.6 ملیار دینار لە لایەن كابینەی نۆیەم دروست کراوە و ئێستا ئاو گل دەداتەوە.

بەنداوی تووڕەجار لە گەرمیان توانای گلدانەوەی 2 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە و كارەكانی تەواو بووە

بەنداوی تووڕەجار لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لەلایەن كابینەی نۆیەمەوە، بە گوژمەی 5.8 ملیار دینار تەواو كراوە و ڕۆژانە ئاو گل دەداتەوە.

ئەمساڵ بەرهەمی ترێ لە پارێزگای دهۆك بەرەو زیادبوون چووە

ەرهەمە خۆماڵییەكانی پارێزگای دهۆك زیاد بووە و لەو چوارچێوەیەشدا، ناوچەیەكی بەرفراوان بۆ ترێ چێندراوە و بەرهەمەكەشی زیاتر بووە.

بەنداوی دێوانە لە دەربەندیخان توانای گلدانەوەی 21 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە و كارەكانی تەواو بووە

بەنداوی دێوانە لە دەربەندیخان، یەکێکە لەو بەنداوانەی لە سەردەمی کابینەی نۆیەم دروست کراوە و دەتوانێت 21 ملیۆن مەترسێجا ئاو گل بداتەوە.