بۆ چارەسەرکردنی کەمیی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر، پارساڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێری دانا و بە ماوەی کەمتر لە ساڵێک تەواو کرا.
هەواڵەکان

پرۆژەی ڕێگای ڕانیە - سەرکەپکان جێبەجێ دەکرێت
لە درێژەی پرۆژەکانی کابینەی نۆیەم بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان، پرۆژەی ڕێگای دووسایدی 2800 مەتری، لەنێوان ڕانیە و سەرکەپکان لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین جێبەجێ دەکرێت.

بەهۆی سەرپێچیی ژینگەیی پاڵاوگەکان 43 کەس دەستگیر کراون و 85 پاڵاوگە داخراون
ڕێوشوێنە توندەکانی پاککردنەوەی ژینگە و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان دژی پاڵاوگە نایاساییەکان و خاوەنەکانیان بەردەوامە.

پرۆژەی نەخۆشخانەی گشتیی سیدەکان لە تەواوبوون نزیکە
نەخۆشخانەی 25 تەختیی سیدەکان کە یەکێک دەبێ لە پڕۆژە گرنگەکانی بواری تەندروستی، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست دەکرێ.