ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ی تەمووزی 2025، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەن كۆ دەبێتەوە و سێ بڕگە تاووتوێ دەكات.
هەواڵەکان
قۆناغی دووەمی پرۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ بەرەو تەواوبوون دەچێ
لە درێژەی گەشەپێدانی پرۆژە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، قۆناغی دووەمی پرۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ بە گوژمەی 6 ملیار دینار تەواو دەبێ.
شەو و ڕۆژ کار لە پرۆژەی جووتسایدی باعەدرێ - دهۆک دەکرێ
پرۆژەی جووتسایدی باعەدرێ - دهۆک جێبەجێ دەکرێ؛ درێژیی ڕێگاکە 26 کیلۆمەترە، بە شێوازێکی ستاندارد و بە دەستی کاری ناوخۆیی دروست دەکرێت.
ماستەرپلانی گەشتیاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست پێدەکات
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ماستەرپلانی گەشتیاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست پێدەکات.
ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ی تەمووزی 2025، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاووتوێ دەكات.
ڕێگای دووسایدی هەواری شار - تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی تەواو كرا
ڕێگای دووسایدی هەواری شار - تونێلی پێشڕەو لە شاری سلێمانی بە گوژمەی چوار ملیار دینار تەواو كرا، كە بە شێوەیەکی ئەندازیاریی سەردەمییانە بە درێژیی ١٥٠٠ مەتر و پانیی ٣٠ مەتر دروست کراوە.
پرۆژەیەکی گرنگی ڕێگەوبان لە شاری سلێمانی بەرەو تەواوبوون دەچێت
یەکتربڕی (تۆفیق وەهبی) پرۆژەیەکی گرنگی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە شاری سلێمانی، کە لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دەکەوێتە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود.