Skip to the content

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانى: لە دوو ساڵى کابینەى نۆیەم ئیدارەى قەیرانەکانمان دا و ئێستا ئیرادەى بەهێز بۆ چاکسازى و خزمەتى زیاتر هەیە

ئەمە گفتوگۆیەکى فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکوومەتى هەرێمى کوردستانە لەگەڵ بەڕێز قوباد تاڵەبانى جێگیرى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران لەسەر پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا و ئەو قەیرانانەى ڕووبەڕووى هەرێم و حکومەت بوونەوە و ئەو بەرنامە و پلانانەى کە ئێستا لە نیوەى جێبەجێکردنیاندان بۆ گەیاندنى خزمەتى زیاتر بە فەرمانبەران و هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان و چاکسازى لە کارى کارگێڕی.

كتێبی "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاكسازی و خزمه‌تگوزاری" چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌

كتێبه‌كە، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ته‌ به‌ رووماڵی كاروچالاكی و پڕۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌ یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م لە ڕێکەوتی ١٠ی ته‌مموزی ٢٠١٩ تا ١ی ئایاری ٢٠٢١ی زایینی.

مەسرور بارزانى: سەرەڕاى ئەو قه‌یران‌ و گرفتانه‌ی تووشمان بوونەوە، پێموایه‌ حكوومه‌ت ده‌ستكه‌وتی زۆری به‌ده‌ست هێناوه‌

لە بەرنامەى کابینەى نۆیەمدا، "چاکسازى" وەک پرسێکى سەرەکى کارى لەسەر کراوە و حکومەتى هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان بە خواست و ئیرادەیەکى بەهێزەوە هەنگاویان ناوە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و بەدامەزراوەییکردنی دامودەزگاکانی هەرێم و خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی و خەڵک

پرسەنامەی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی جێگری فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی سۆڤیەت

نوێنەرایەتی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لە رووسیا، به‌هۆی كۆچی دوایی یوری نەبیێڤ، جێگری فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی سۆڤیەت پرسەنامەیەکی بڵاو كرده‌وه‌.

حکومەتی هەرێم بڕی ٥ ملیارو ٨٠٠ ملیۆن دینار بۆ شارەوانی سلێمانی خەرج دەکات

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (٥,٨٣٦,٤٤٠,٠٠٠) بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار/ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج کرا.

لە دوو ساڵى کابینەى نۆیەم: ٨ ملیار دۆلار وەبەرهێنان و ڕەخساندنى ٥٠ هەزار هەلى کار

ئێستا لە نێو یادکردنەوەى تێپەڕینى دوو ساڵى تەمەنى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستانداین و لەم چوارچێوەیەشدا بە پێویستى دەزانین ئاوڕ لە وەبەرهێنان لەم دوو ساڵە بدەینەوە.

 

بەئەلیکترۆنیکردنى فەرمانگە دادنووسییەکانى هەرێم هەنگاوێکى مەزن بەرەو حکومەتى ئەلیکترۆنى

حکومەتى هەرێمى کوردستان لەمێژە بڕیارى بەئەلیکترۆنیکردنى کارى کارگێڕى لە وەزارەت و فەرمانگەکان داوە و لە کارنامەى کابینەى نۆیەمیشدا پێداگرى لەسەر ئەمە کراوەتەوە.

حکومەتی ھەرێم زیاتر لە چوار ملیار دیناری بۆ خاوێنکردنەوەی چەند ناوچەیەک تەرخان کرد

لە درێژەی پێشکەش کردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕی (٢,٧٦٢,٧٦٠,٠٠٠) دوو ملیار و حەوتسەد و شەست و دوو ملیۆن و حەوتسەد و شەست ھەزار دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تەرخان کرا

فەرمانگەی میدیا و زانیاری: هەواڵی رۆژنامەی کەیهان راست نیە و بێ بنەمایە

رۆژنامەی "کەیهان"ـی ئێرانی، هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە کە گوایا لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە شاری هەولێر، چەند کارمەندێکی ئەو دەزگایە کوژراون.

وەزیرى سامانە سرووشتییەکان: بۆ ئایندەى کوردستان، غاز گرنگه‌ چونکە نه‌وت نامێنێت

كه‌مال ئه‌ترووشی، وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمى کوردستان لەگەڵ چەند وەزیر و بەرپرسى دیکەى حکومى لە پەرلەمان باسى دوو ساڵى وەزارەتەکانیان کرد و هەر ئەمەش واى کرد کە نزیکەى ١٦ کاتژمێر لە پەرلەمان بمێننەوە و کۆبوونەوەکە تا کاتژمێر ٤ى بەرەبەیان درێژە بکێشێت.