Skip to the content

هەواڵەکان

لە هەڵەبجە شەقامێكی 40 مەتری بەرەو تەواوبوون دەچێت

پرۆژەی دروستکردنی شەقامی 40 مەتریی هەڵەبجە، یەکێکە لەو سەدان پرۆژانەی دروستکرنی شەقام، کە لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون.

لە کابینەی نۆیەمدا 1967 پرۆژەی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان خراونەتە بواری جێبەجێکردن

کابینەی نۆیەم گرنگیی زۆری بە دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکان لە شار و شارۆچکەکان داوە؛ بە مەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ هاووڵاتییان.

 

جووتسایدی سپیلک- خەلیفان بە گوژمەی 64 ملیار دینار تەواو کرا

پرۆژەی جووتسایدی سپیلک- خەلیفان، یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران؛ کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 15 ی ئەیلوولی 2022، بەردی بناغەی دانا و ئێستا تەواو بووە.

لە دوو ساڵی ڕابردوودا 500 كیلۆمەتر شەقام و ڕێگە هێڵكاری كراون

پرۆسەی هێڵكاریی شەقام و ڕێگەكان لە هەرێمی كوردستان، لەلایەن دەستی كاری ناوخۆییەوە بەردەوامە و لە دوو ساڵی ڕابردوودا هێڵكاریی 500 كیلۆمەتر كراوە.