لە ناحیەی باسرمە لە هەریر، چەندین قوتابخانە نوێ كراونەوە؛ قوتابخانەی سورسورە یەکێکە لە پرۆژە هاوبەشەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی UNHCR، كە ئەمساڵ قوتابییان بۆ خوێندن وەردەگرێت.
هەواڵەکان

کابینەی نۆیەم بەنداوی شەوگێڕی تەواو کرد کە توانای گلدانەوەی 2 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە
بەنداوی شەوگێڕ، دەكەوێتە سنووری شارۆچكەی كۆیە، بە گوژمەی 5.6 ملیار دینار لە لایەن كابینەی نۆیەم دروست کراوە و ئێستا ئاو گل دەداتەوە.

بەنداوی تووڕەجار لە گەرمیان توانای گلدانەوەی 2 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە و كارەكانی تەواو بووە
بەنداوی تووڕەجار لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لەلایەن كابینەی نۆیەمەوە، بە گوژمەی 5.8 ملیار دینار تەواو كراوە و ڕۆژانە ئاو گل دەداتەوە.