Skip to the content

هەواڵەکان

بەنداوی گۆمەسپان 97 ملیۆن مەترسێجا ئاو گل دەداتەوە و ئاوی پاك بۆ شاری هەولێر دابین دەكات

بەنداوی گۆمەسپان، سێیەم گەورەترین بەنداوە لە هەرێمی کوردستان؛ بەرەو تەواوبوونی یەكجاری دەچێت و دەبێتە گەورەترین بەنداوی سنووری پارێزگای هەولێر. بەنداوەكە دەتوانێت 97 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە، گەورەترین ژینگەی ئاوی بۆ پارێزگای هەولێر دابین بکات؛ کۆتاییی ئەمساڵ کارەکانی بەنداوەکە تەواو دەبن.

کابینەی نۆیەم زیاتر لە 7.5 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لە کەرتی گەشتوگوزاردا کردووە

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات گرنگییەکی زۆری بە کەرتی گەشتوگوزار داوە، یەکێک لە ئامانجەکانی، دروستکردنی بەنداو و پۆند و بووژاندنەوەی زیاتری ئەو کەرتە بووە.

پۆندی سەرقزڵ لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان كێشەی بێئاوی و گرفتی ئاژەڵدارانی چارەسەر كردووە

پۆندی سەرقزڵ لە ناحیەی قۆرەتووی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، وەكوو یەكێك لە پۆندەكانی سەردەمی كابینەی نۆیەم، سوودی زۆری بە ناوچەكە گەیاندووە و نیگەرانیی ئاژەڵدارانی ڕەواندووەتەوە؛ لە ڕێگەی ئەم پۆندەوە دەتوانن ئاو بۆ ئاژەڵەکانیان دابین بكەن.

دەست بە دروستکردنی ڕێگەی جووتسایدی هەولێر- گەزنە كرا

ڕێگەی جووتسایدی گەزنە، لە دروستکردندایە و بە تەواوبوونی، تەواوی ڕێگەی هەولێر- دهۆك دەبێتە جووتساید.

کۆڕبەندی دووەمی پەروەردەییی کوردستان بۆ ساڵی 2024 بەسترا

لەژێر ناونیشانی "پەروەردەی باشتر، دەرفەتی باشتر"، دووەمین کۆڕبەندی پەروەردەییی کوردستان ٢٠٢٤، بۆ شارەزایانی بواری پەروەردە بەسترا.