Skip to the content

هەواڵەکان

فەرمانگەى میدیا و زانیاری ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەى کابینەى نۆیەم (٢٠١٩-٢٠٢٥)ى بڵاو کردەوە

فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەى کابینەی نۆیەم (٢٠١٩-٢٠٢٥) ى بڵاو کردەوە، کە بەپێی زانیارییە فەرمییەکانی بڵاوکراوەکە، بە ئاستێکی زۆر بەرز کارنامەى کابینەى نۆیەم جێبەجێ کراون.

زیاتر لە 419 هەزار کەس سەردانی یانزدەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجەیان کرد

فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، ساڵانە بە بەشداریی سەدان جوتیار لە شاری هەڵەبجە و ناوچەکانی دەوروبەری دەست پێدەکات، کە تیایدا هەنار و سەرجەم بەرهەمە پاییزییەکانی شارەکە ساغ دەکەنەوە.

قۆناغێکی پرۆژەی ستراتیژیی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەکرێتەوە

قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە درێژیی 26 کیلۆمەتر دەکرێتەوە.

لە کابینەی نۆیەمدا هەزار و 840 مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی گشتی زیاد کرا

کابینەی نۆیەم هەنگاو بە هەنگاو کاری کرد بۆ ئەوەی ژێرخانی کارەبا بەهێزتر بکات، لەپێناو دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییان.

نەخۆشخانەی شۆرەش-هێتیت بە 100 تەخت و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانەوە خرایە خزمەت هاووڵاتییان

ڕۆژی چوارشەممە، 22ی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەی (شۆرەش-هێتیت)ی گشتیی لە شارەدێی دێرەلووک لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگەی دهۆک، كردەوە.

کابینەی نۆیەم هەزاران پرۆژەی شەقامی لەناو شارەکان جێبەجێ کردووە

لە کابینەی نۆیەم زیاتر لە 2 هەزار و 168 پڕۆژەی شەقام لەناو شار و شارۆچکەکان، بە گوژمەی 2.2 تریلیۆن دینار جێبەجێ کراون.