لە کابینەى نۆیەم زیاتر لە 225 قوتابخانە و 2 زانکۆى نوێ دروست کراون، 214 قوتابخانە نۆژەن کراونەوە و 629 پۆلی خوێندنیش زیاد کراون.
هەواڵەکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی گرنگی بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان ناوە
گرنگیدان بە ژینگە، پاراستنی دارستانەکان و پاککردنەوەی کەشوهەوا یەکێک بووە لە ئامانجە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەم کاری بۆ کردووە.
بە گوژمەی 114 ملیار دینار پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە جێبەجێ دەکرێ
پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە، یەکێکە پرۆژە ستراتیجییەکان لە چوارچێوەی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە قەزای چەمچەماڵ.
فەرمانگەى میدیا و زانیاری ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەى کابینەى نۆیەم (٢٠١٩-٢٠٢٥)ى بڵاو کردەوە
فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەى کابینەی نۆیەم (٢٠١٩-٢٠٢٥) ى بڵاو کردەوە، کە بەپێی زانیارییە فەرمییەکانی بڵاوکراوەکە، بە ئاستێکی زۆر بەرز کارنامەى کابینەى نۆیەم جێبەجێ کراون.
زیاتر لە 419 هەزار کەس سەردانی یانزدەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجەیان کرد
فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، ساڵانە بە بەشداریی سەدان جوتیار لە شاری هەڵەبجە و ناوچەکانی دەوروبەری دەست پێدەکات، کە تیایدا هەنار و سەرجەم بەرهەمە پاییزییەکانی شارەکە ساغ دەکەنەوە.
قۆناغێکی پرۆژەی ستراتیژیی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەکرێتەوە
قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە درێژیی 26 کیلۆمەتر دەکرێتەوە.