شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی پێنجشەممە ٣٠ نیسانی ٢٠٢٠ لە دووەمین رۆژی سەردانی خۆی بۆ بەغدا لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دارایی حكومەتی عێراق لەبارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كۆبووەوە.
دووەم كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و حكومەتی عێراق بەڕێوەچوو
دووەم كۆبوونەوەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەبارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا رۆژی پێنجشەممە ٣٠ نیسانی ٢٠٢٠ لە بەغدا بەڕێوەچوو.
قوباد تاڵەبانی بە جیا لەگەڵ مالیكی و عەبادی كۆبوویەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بە جیا لەگەڵ هەر یەک لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كۆبووەوە و لەبارەی چارەسەری گشتگیر و هەمیشەیی كێشەكانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان كرد.
شاندی حكومەتی ھەرێم لە بەغدا سەردانی (عەممار حەكیم)ی كرد
شاندی حکومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی وەزیران لەگەڵ سەید عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە پەیوەندییە مێژوییەكانی نێوان كورد و شیعە و گەیشتن بە ڕێككەوتنی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا كردەوە.
شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حەلبوسی كۆبووەوە
شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد.
شاندی حكومەتی ھەرێم و دەستەی سیاسی رەوتی سەدر كۆبوونەوە
شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەستەی سیاسی رەوتی سەدر كۆبووەوە.