Skip to the content

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی نوێی جۆرجیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە زازا کاندیلاک باڵیۆزی نوێی جۆرجیا لە عێراق و هەردوولا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی جۆرجیایان تاوتوێ کرد.

قوباد تاڵەبانی: ئامانجی حکومەت ئەوەیە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا پشت بە گازی سروشتی ببەستێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە ڕێوڕەسمێکدا لە قەزای کۆیە کە بە بۆنەی دابینکردنی 10 گۆڕەر بۆ 10 وێستگەی کارەبا بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە تەواوی پشت بە گازی سروشتی ببەستێت.

وە‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان لە‌گە‌ڵ دە‌ستە‌ی سیاسی رە‌وتی سە‌دری كۆبووە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2 ی حوزەیران (یونیۆی) ی 2021 لەبەغدا، وەفدى باڵاى حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران سەردانی دەستەى سیاسی رەوتی سەدری کرد و لەلایەن نەسار ڕوبەیعی و ژمارەیەک سەرکردەى باڵاى دەستەکەوە پێشوازی کران.

قوباد تاڵەبانی نوێنەرایەتی وڵاتانی بانگهێشت كرد بۆ بینینی فیلمێكی كوردی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بانگهێشتی نوێنەرایەتی و كونسوڵی وڵاتانی بیانی كرد بۆ بینینی فیلمی كوردی 09 بە ئامادەبوونی ستافی بەشداری فیلمەكە و پاش كۆتایی نمایشەكەش پشتیوانی حكومەتی بۆ بەرهەمە هونەرییەكان دووپات كردەوە.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی یەكێتی ئەوروپا كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازی كرد لە مارتن هوس، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و ڤینسینت پۆپیۆ، بەرپرسی نووسینگەی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان.

قوباد تاڵە‌بانی سە‌رپە‌رشتی دووە‌م كۆبوونە‌وە‌ی رووبەرووبونەوەى وشکەساڵى دە‌كات

بە‌مە‌بە‌ستی جێبە‌جێ كردنی پلانی رووبە‌رووبوونە‌وە‌ی وشكە‌ساڵی، بۆردێكی باڵا بە‌سە‌رۆكایە‌تی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پێكھێنرا.