هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە مارینا سێرینی جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیتاڵیا کرا.لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەمە، 4ی حوزەیرانی 2022 لە هەولێر بەڕێوەچوو و هەر یەکە لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و کۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە هەرێم ...
قوباد تاڵەبانی سەردانی وەزارەتی ئەوقافی كرد و لەگەڵ یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كۆبووە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ى ئایارى ٢٠٢٢، سەردانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروبارى ئاینی کرد و بەئامادەبوونی دكتۆر پشتیوان سادق، لەگەڵ تیمی وەزارەت و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کۆبۆوە. لە کۆبوونەوەكەدا، كە خاتوو فێنك شەفیق بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ...
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لیژنەی رووبەڕووبونەوەی زیادەڕەوی بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتی لەسلێمانی کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢ سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کرد و بەئامادەبوونی لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانی، لەگەڵ لیژنەی ڕووبەڕووبونەوەی زیادەڕەوی بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتی لەسلێمانی کۆبۆوە. لەکۆبونەوەکەدا وێڕای ستایشکردنی کاروبارەکانی رابردوویان لەپرسی رووبەڕووبوونەوەی زیادە ...
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق کۆبوونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە هەولێر پێشوازی کرد لە زارا کاندیلاک باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق و لەکۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان جۆرجیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی چوارشەمە 18ی ئایاری 2022 بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران داوایکرد کاری هاوبەش بکرێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ...
کۆبوونەوەیەکی باڵا بۆ ڕێکخستنەوەی پرۆسەی تاقیکردنەوەی وەزاری پۆلی 12 ئەنجامدرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای كرد بۆ رێکخستنەوەی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی 12 و ئامادەکارییەكان بۆ بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکان لە کەشێکی ئارام و بێ کێشەدا. لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی سێ شەمە 17ی ئایاری 2022 بەڕێوەچوو، هەر یەکە لە وەزیرەکانی پەروەردە، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، کارەبا، پێشمەرگە، ...
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کەسوکارى سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان كۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق، -(GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران، ئەمرۆ دوو شەممە 16ى ئایارى 2022، بەئامادەبوونی عەبدوڵا حاجی محمود وەزیری کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە ژمارەیەک لە کەسوکارى سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەى هەندێ داواکارى رەوای کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بەتایبەت پرسی هێنانەوەى رووفا ...