Skip to the content

قوباد تاڵەبانی بە جیا لەگەڵ مالیكی و عەبادی كۆبوویەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بە جیا لەگەڵ هەر یەک لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كۆبووەوە و لەبارەی چارەسەری گشتگیر و هەمیشەیی كێشەكانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان كرد.

شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم لە بەغدا سەردانی (عەممار حەكیم)ی كرد

شاندی حکومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی وەزیران لەگەڵ سەید عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە پەیوەندییە مێژوییەكانی نێوان كورد و شیعە و گەیشتن بە ڕێككەوتنی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا كردەوە.

شاندی هەرێمی کوردستان لە‌گە‌ڵ حەلبوسی كۆبووەوە

شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد.

شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم و دەستەی سیاسی رەوتی سەدر كۆبوونەوە

شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەستەی سیاسی رەوتی سەدر كۆبووەوە.

شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم لەگەڵ شاندێكی حكومەتی عێراق كۆبووەوە

شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران لەگەڵ شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی سامر غەزبان جێگری سەرۆك وەزیران، وە‌زیری نە‌وتی عێراق لەبارەی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان بەغدا و هەولێر و رێگاكانی چارەسەركردنیان گفتوگۆیان كرد.

قوباد تاڵەبانی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدای لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریكا تاوتوێ كرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەبەغدا، پێشوازی لە ماتیۆ تولەر، باڵێوزی ئەمەریكا لە عێراق كرد و هەردوولا لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی بەغدا و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێم گفتوگۆیان كرد.